به پێی راپۆری ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی فه‌له‌ستین، فه‌رحان هه‌ق وته‌بێژی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان ئه‌مڕۆ شه‌ممه به په‌ره‌پێدانی توندوتیژیی رژیمی زایۆنیستی به‌دژ فه‌له‌ستینییه‌کان ، وتی: ئه‌و ڕێکخراوه له‌باره‌ی ئه‌و توندوتیژییانه به‌تایبه‌ت توندوتیژی به‌دژ منداڵانی فه‌له‌ستینی لێکۆڵینه‌وه ده‌کاو به‌جیددی ده‌گرێ.
فه‌رحان هه‌ق هه‌روه‌ها وتی؛ ئه‌و ڕێکخراوه پرسی شه‌هاده‌تی مه‌حمود به‌دران تازه‌لاوی15ساڵانی فه‌له‌ستینی به‌زه‌بری گولـله‌ی سه‌ربازانی ڕژیمی زایۆنیستی که ئیدیعا ده‌که‌ن به‌ئه‌نقه‌ست ، ناوبراویان شه‌هید کردووه، پێوشوێن ده‌گرێ.
وته‌بێژی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پچڕانی ئاوی ناوچه باکوورییه‌کانی لێواری ڕۆژاوا بۆ وێنه نابلۆس، سلفیت و تولکه‌رم وتی که شاندێکی فه‌له‌ستینی داواکاریی نامه‌یه‌کی له‌وباره‌وه خستووه‌ته به‌رده‌ست سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان ونوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له فه‌له‌ستینی داگیرکراو، بڕیاره ئه‌و پرسه به‌وردیی تاووتوێ وپێوشوێن بگرێ.
کۆمپانیای ئاوی رژیمی زایۆنیستی، ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوچه فه‌له‌ستینی نشینه‌کانی لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆنی به‌ڕێژه‌ی سه‌تا50 که‌م کردووه که ئه‌و کاره بووه‌ته مایه‌ی که‌مبوونی یه‌کجار به‌رچاوی ئاو و زیادبوونی کێشه‌و گرفتی فه‌له‌ستینییه‌کان به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاوین و مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا.
ته‌له‌بیب له ساڵی1967وه ڕێگه‌ی به فه‌له‌ستینییه‌کان داوه ته‌نیا که‌ڵک له‌سه‌تا15ی"مافی ئاو"ی خۆیان وه‌ربگرن، ئه‌وه له‌حاڵێکدایه که خودی رژیمی زایۆنیستی سه‌تا85ی ئاوه‌کانی له‌ده‌ست دایه.